به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەی دیداری لەگەڵ «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە پەڕەی کۆمەڵایەتیی خۆی دا نووسی: بۆ ھەنگاوی بەرەوپێش و ھاوکاریی ئەرێنی و دوو لایەنە ھەوڵ دەدەین.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە وتووێژەکانی لە بارەی پێویستیی پێکھاتنی ھاوکاری لە چوارچێوەی سەندیکای گومرگی، ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە، شەپۆلی ئاوارەکان و ھەروەھا بەرنگار بوونەوەی تیرۆر، نووسی: بابەتگەلی ناوچەیی وەک سووریا،ئەفغانستان و لیبیش تاوتوێ کراوە.
بەرلەمە «بۆرڵ» وتبووی کە یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ تورکیا لە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەندامانی ئەم یەکێتییە.
342/